بەپێی ڕاپۆرتی ئیتارتاس، ئەلکساندر نۆڤاک وەزیری وزەی ڕوسیا و خالد فالح وەزیری نەوتی ڕژێمی سعودی بەیاننامەیەکیان ڕۆژی دووشەممە لە شاری هانگچوی چین مۆر کرد کە دوو لایەن ڕێککەوتن هەوڵەکانیان بۆ ڕاگرتنی بازاڕەکانی جیهانی نەوت هەماهەنگ بکەن.
نۆڤاک وتی : هەماهەنگی هەوڵەکانی نێوان دوو وڵات گرینگایەتی زۆری هەیە بۆ گەیشتن بە ئامانجی ڕاگرتنی بازاڕەکان.
ناوبراو وتیشی: هاوسەنگی لە سات و سەودای بازاڕەکان وەدرەنگ کەوتووە لەحاڵێکدا کە سەرکەوتن لە وەستانی گەشەی ئاستی بەرهەم هێنانی نەوت دەیتوانی دەورێکی گرینگ لە ڕاگرتنی بازاڕەکانی جیهانی بگێڕێ.
دوولایەن هەروەها ئامادەیی خۆیان بۆ هاوکاری لەگەڵ وڵاتانی دیکەی نەوتی لەم بوارە ڕاگەیاند.
ڕیاز لە حاڵێکدا ئیدیعای هاوکاری لەگەڵ وڵاتانی دیکەی نەوتی دەکات کە هاوڕێ لەگەڵ ئەمریکا لە نیزیکەی دوو ساڵ لەمەوبەر بە فروشتنی بەربڵاو و زێدە بەرهەم زۆرتر لە پێداویستیی بازاڕی نەوت، بووەتە هۆی دابەزینی نرخەکان و بێ سەقامی لە بازاڕەکانی جیهانی ....
کۆتایی کورتە نامە/310